كازم فاروق: حكومهت 117 ملیار دیناری له سندوقی شێرپهنجه دهرهێناوه
کازم فاروق، سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەکاتی قەیرانی داراییدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 117 ملیار دیناری لە سندوقی هاوکاری شێرپەنجە دەرهێناوە و لە بوارەکانی دیکەدا بەکاریهێناوە.
کازم فاروق، سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی كوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: دەرهێنانی ئەو بڕە پارەیە لەو سندوقە، بووەتە هۆی ئەوەی 200 جۆری دەرمان لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە نەمێنن، بەهۆی ئەوەشەوە نەخۆشەکان ناچاربوون دەرمان لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان بکڕن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: لەکاتی زیادبوونی قەرزەکان لەسەر وەزارەتی تەندروستی بەشێک لە کۆمپانیاکانی فرۆشتنی دەرمان بڕیاریانداوە دەرمان بەو وەزارەتە نەفرۆشن، هەر بۆیە وەزارەتی تەندروستی ناچاربووە گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیا ژمارە دووەکان گرێبدات، ئەمەش هۆکاری کەمبوونەوەی چارەسەری نەخۆشییەکە بووە.
کازم فاروق وتیشی: "پارێزگای دهۆک پێویستی بە سەنتەرێکی چارەسەری تایبەتبە شێرپەنجە هەیە، بە بەهای 50 ملیار دینار و پرۆژەکەشی ئامادەکراوە، بەڵام حکومەتی هەرێم ئامادە نییە پارەی خەرجکراوی ئەو سندوقە بگێڕێتەوە تا بتوانرێت ئەو نەخۆشخانەیە دروستبکرێت".
هــ. ر
PM:12:18:23/09/2019
ئهم بابهته 3432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت