پارێزگای دهۆك ئه‌مڕۆی كرده پشووی فه‌رمی
بەفر دهۆکی سپی کرد
وێستگه نیوز ـ
قایمقامی دهۆك رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارین و سه‌رمایه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی فه‌رمانبه‌ران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پشووی فه‌رمییه.
جه‌وهه‌ر عه‌لی، قایمقامی دهۆك رایگه‌یاند: به‌هۆی به‌فربارین هاتوچۆی هاونیشتمانییان ئاسان نابێت و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هاونیشتمانییان ئه‌مڕۆ پشووی فه‌رمییه.
هاوكات كرمانج عیزه‌ت، قایمقامی قه‌زای سۆران رایگه‌یاندووه: ده‌وامی هه‌موو قوتابخانه‌كان پشووه و بۆ فه‌رمانبه‌رانیش ئه‌وانه‌ی كه رێگه‌یان سه‌خته غیاب نادرێن.
پێشتر په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی به‌فربارینه‌وه ئه‌مڕۆیان كرده پشوو.
هــ. ر
AM:08:50:13/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 9636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت