حكومه‌تی هه‌رێم سبه‌ینێی كرده پشوو
وێستگه نیوز ـ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی 10ی عاشوراوه سبه‌ینێی كرده پشوو له‌و فه‌رمانگانه‌ی ده‌وامیان هه‌یه.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه په‌یامی حكومه‌تی بۆ یادی 10ی موحه‌ڕەم و عاشورا راگه‌یاندووه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامی هاوسۆزی و برایه‌تی بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانان، به‌تایبه‌تیش خوشك و برایانی شیعه‌مان له كوردستان و عێراق و جیهان ده‌نێرێت و ئه‌م یاده به‌رز و پیرۆز راده‌گرێت كه وانه و په‌ندی گه‌وره‌ی تێدایه بۆ پشتیوانیكردن له سته‌ملێكراوان و قوربانیدانیان له پێناوی ماف و ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌دا".
دزه‌یی روونیكردۆته‌وه "هه‌ر به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده‌وه، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و ده‌زگا و فه‌رمانگه حكومیانه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕۆژانی شه‌ممه ده‌وامی فه‌رمییان هه‌یه، سبه‌ی ڕۆژی شه‌ممه 30/9/2017 له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و ده‌زگا حكوومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا پشووی فه‌رمییه".
PM:10:15:29/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 49755
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت