حكومه‌تی هه‌رێم سبەینێ پێنچشەممەی کردە پشوو

‌سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچییه‌وه‌، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلولی 2017ی كرده‌ پشووی فه‌رمی.

سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی راگه‌یاند: "بە بۆنەی رۆژی یەكی موحەڕەم سەری ساڵی كۆچی، یادی كۆچكردنی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین و بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی كامەرانی و سەقامگیری بۆ كوردستان و هاتنەدی ئاواتەكانمان و چارەسەری گرفتەكان".

راشیگه‌یاند: "بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین، سبەی پێنجشەممە 21ی ئه‌یلولی 2017، لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی".


PM:05:33:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 10916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو