بەهۆی ڕیفراندۆمەوە سبەینێ کرایە پشووى فەرمی


وێستگە نیوز -
وتەبێژی  حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە بۆنەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی كوردستانەوە، سبەینێ لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو شوێنانەی ریفڕاندۆم دەیانگرێتەوە دەبێتە پشووی فەرمی. 

سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند: "بە هاوڵاتیانی خۆشەویست رادەگەیەنین، سبەینێ دووشەممە 25ی ئه‌یلولی 2017،  بە بۆنەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی كوردستانەوە، لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو شوێنانەی ریفڕاندۆم دەیانگرێتەوە دەبێتە پشووی فەرمی".

وتیشی: "رۆژی دواتر 26ی ئه‌یلولی 2017، دەوامی فەرمی بە شێوەیەكی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە".

بڕیارە رۆژی‌ 25ی‌ ئەیلولی 2017 ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‌ هەرێمی‌ کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی‌ دەرەوەی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام وڵاتانی زلهێز داوا دەکەن ریفراندۆمەکە نەکرێت و هەرێم دەستبکاتەوە بە گفتوگۆی جدی لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.


PM:01:53:24/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 3197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت