پشووهكانی مانگی ئهیلول ئاشكراكران
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی چەند بۆنەیەکی جیاوازەوە، لەم مانگەدا سێ رۆژ لە دامەزراوە فهرمییهکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەکرێتە پشووی فەرمی.
رۆژی 1ی موحەرەم کە سەری ساڵی کۆچییە و هاوتایە لەگەڵ رۆژی پێنجشەممە 21ی ئەیلولی 2017، پشووی فەرمی دەبێت و رۆژی 10ی موحەرەمیش کە هاوتایە لەگەڵ رۆژی شەممە 30ی ئهیلولی 2017، پشووی فەرمی دەبێت و ئەگەر هەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە لە بری پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەران قەرەبوو بکاتەوە.
ئەمە جگە لەوەی بەپێی بڕیاری سەرکردایەتیی سیاسی و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، رۆژی 25ی ئەیلول كه رۆژی ریفراندۆمه، بەو بۆنەیەوە دەکرێتە پشووی فەرمی.
بەم جۆرەش لە مانگی ئەیلوولدا سێ رۆژ وەک پشووی فەرمی لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت.
AM:11:09:07/09/2017
ئهم بابهته 14328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت