ناوی ئه‌و پارێزگایانه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوویان كرده پشوو
وێستگه نیوز –
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی "غه‌دیر" ژماره‌یه‌ك پارێزگای عیراق رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 10ی ئه‌یلولیان كرده پشووی ره‌سمی.
دوێنێ سێشه‌ممه سامی ئه‌لحه‌سناوی پارێزگاری دیوانیه رایگه‌یاند كه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی "غه‌دیر"ه‌وه له فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكه پشووی ره‌سمییه.
دواتر جه‌واد ره‌حیم ئه‌لساعدی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای میسان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی غه‌دیر، بڕیارماندا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 10ی ئه‌یلول له فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكه بكرێته پشووی ره‌سمی".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی به‌سره و واسیت بڕیاریاندا به‌هه‌مان بۆنه‌وه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بكرێته پشووی ره‌سمی و پێشتریش ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا هه‌مان رۆژی كرده پشوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف و پارێزگای زیقار رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوویان كرده پشووی ره‌سمی.
ساڵانه ملیۆنان موسوڵمان جه‌ژنی غه‌دیر ده‌كه‌ن كه رێكه‌وتی 18ی مانگی زی ئه‌لحجه ده‌كات و له‌وباوه‌ڕه‌دان له‌و رۆژه‌دا و دوای ئه‌نجامدانی حه‌جی وه‌داع له ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری مه‌ككه به‌ناوی غه‌دیر خم، پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د "دروودی خوای له‌سه‌ر بێت"، ئیمامی عه‌لی راسپاردووه ببێته جێنشینی.
PM:03:47:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 13408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت