یهكهم پهروهردهی پارێزگایهكی ههرێم دهوامی سبهینێی كرده پشوو
وێستگه نیوز ـ
بههۆی بارینی بهفرێكی زۆرهوه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆک رایگهیاند، سبهینێ پێنجشەممە 13ی شوباتی 2020، له ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگای دھۆک پشووی فەرمی دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دھۆک راگەیاند: بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما، سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری دھۆک پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە: بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی کێشەی ھاتوچۆ لە زۆربەی ناوچەکانی سنوری دھۆک، هۆکار بووە بۆ دەرکردنی بڕیارەکە.
ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بە وێستگه نیوزی راگهیاند: "لە شارەکاندا بە رێژەی جیاواز بەفر دەبارێت و لە سەنتەری شاری هەولێردا لە نێوان پێنج تا 10 سانتیمەتر بەفر دەبارێت، سلێمانی شەش تا 12 سانتیمەتر، دهۆک 20 تا 30 سانتیمەتر، کەرکوک دوو تا پێنج سانتیمەتر و هەڵەبجەش حەوت تا 15 سانتیمەتر بەفر دەبارێت".
ئهوهشی راگهیاند، "بەڵام سەرەڕای بارینی بەفریش، پێشبینی ناکرێت سەرماکەی چەند رۆژی رابردوو بگەڕێتەوە، چونكه ئهوه بارسته ههوایهكی سارد بوو و تێپهڕی".
PM:08:34:12/02/2020
ئهم بابهته 12108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت