چوار دوکانی تری غاز فرۆشتن داخران
یەکێک لە دوکانە داخراوەکان
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی شاردنەوە و گرانفرۆشی غازی ماڵان، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی چوار دوکانی تریان داخست و هۆشداری دهدهنه غاز فرۆشان له گرانكردنی غازهكانیان.
ئازاد نەبی، سەرۆکی لیژنەی یەکی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە ئەنجامی بەدواداچونی لیژنە هاوبەشەکان بۆ ئەو دوکان و شوێنانەی غازی ماڵان دەشارنەوه یان بەگران دەیفرۆشن، لە شەقامی مامە ریشە چوار دوکانی غاز فرۆشتن داخران.
وتیشی: "پێشتر، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە کارگەکانی غازی ماڵان و تاک فرۆشەکانی ئاگادار کراونەتەوە، لە شاری سلێمانی لەرووی کەمییەتی و نرخەوە كێشە بۆ غاز دروست نەبوە، هەرشوێنێک غاز بشارێتەوە یاخود بە گرانتر لە نرخی ئاسایی خۆی بیفرۆشێت رووبەرووی داخستن دەبێتەوە".
ناوبراو ئاماژهی بهوهشدا: "ئەو غازەی لەلایەن دوکاندارەکان شاردرابونەوە بە نرخی ئاسایی کە حەوت هەزار و 500 دینارە بەسەر هاڵاتیاندا دابەش کراوە و هاوڵاتیانیش دەستخۆشیان لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی کردوە".
راشیگهیاند: بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی یەکەوە شوێنەکان دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا نرخی غاز گرانبوونی بەخۆوە بینی و ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە، لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری کارگەی غازی هەولێر باسی لەوەکردبوو، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیان لە بەرزبوونەوەی نرخی غاز و قۆرغکاریی چەند کەس و کۆمپانیا و لایەنێک ئاگادارکردووەتەوە.
غازفرۆشێکیش باسیان لەوەکردبوو، لە ماوەی دوو رۆژدا بیست غازیان داونەتێ و ئەو کێشەیەش لە کارگە گەورەکاندایە کە بە گران دەیفرۆشن نەک لە کۆگاکاندا.
هــ. ر
PM:06:40:29/01/2020
ئهم بابهته 1748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت