رێنماییەک سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بوتڵی غاز بڵاوکرایەوە

‌رێنماییەک سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بوتڵی غاز بڵاوکرایەوە

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رێنماییەکی سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بوتڵی غاز لەناو ماڵان و شوێنە گشتییەکان بڵاوکردەوە.


لە رێنماییەکەدا هاتووە، پێویستە بۆری‌ و سۆندەی‌ تایبەت بە غاز بەکاربهێنرێت بۆ گەیاندنی‌ غازەکە بە شوێنی‌ مەبەست کە بەرگەی‌ گەرمی‌ و پەستان بگرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، نابێت سۆندەی‌ غاز لە پشتی‌ فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە و بەردەوام کاریگەری‌ گەرمی‌ لەسەر بێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بە هیچ شێوەیەک نابێت بوتڵی‌ غاز لە شوێنی‌ کارکردندا هەبێت یان دابنرێت، لە جێگەیەک کە سەقفی‌ گیرابێت و هەوای‌ دەرنەچێت، وەک ژێرزەمین و کۆگا و چێشتخانە.

بەرگری شارستانی سلێمانی جەختی لە کردنەوەی‌ غاز و کوژاندنەوەی لە سەرەمنەزەمەوە کردووە لەکاتی‌ پێویستی‌ و ئیش کردندا، نەک تەنها کوژانەوەی‌ لە ئامێری‌ گەرمکەرەوەکەوە.

ئاشکراشیکردووە، لە کاتی‌ بەستنی‌ بەشی‌ ژێرەوەی بوتڵی‌ غاز، نابێت ئاوی‌ گەرم بکاربهێنرێت بۆ توانەوەی‌ سەهۆڵەکە بەڵکو دەبێت بوتڵی غازەکە بگۆڕدرێت و دابنرێت هەتا خۆی‌ ئەتوێتەوە. ئەم حاڵەتە کەمتر لە ماڵدا ڕوو دەدات و زیاتر لە نانەواخانە و چێشتخانەکاندا ڕوو دەدات بەهۆی‌ بەکارهێنانی‌ سەرەمنەزەمەی‌ هەزاری‌.

یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی رێنماییەکەی بەرگری شارستانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات کە ئەگەر هەستت بە بۆنی‌ غاز کرد لە شوێنە کارکردندا نابێت بە هیچ جۆرێک کارەبا داگیرسێنیت تەنانەت ئەگەر ساحیبەی‌ هەواش بێت ، چونکەی‌ بە داگیرساندنی‌ ساحیبە یان تەنها گڵۆپێک ئەبێتە هەوی‌ دروست بوونی‌ شەرارەی‌ ئاگر و بەخێراترین شێوە کڵپەدەکات و کارەسات دەخولقێت.

روونیشیکردووەتەوە، کاتێک هەست بە بۆنی‌ غاز دەکەیت، باشترێن ڕێگە بۆ خۆپاراستن دروستکردنی‌ (تهویه‌) یە بۆ دەرچونی‌ غازەکە و لەم حاڵەتەشدا باشترین چارەسەر کردنەوەی‌ دەرگاو پەنجەرەیە.


هــ. ر


AM:08:53:15/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 8144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو