وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رێنمایی لەبارەی بەکارهێنانی غاز بڵاوكردەوە

‌وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رێنمایی لەبارەی بەکارهێنانی غاز بڵاوكردەوە

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان چه‌ند رێنماییه‌كی لەبارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی غازی شل لە ماڵان و مۆڵ و شوێنە گشتییەكاندا بڵاو كردەوە.


وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێنماییه‌كاندا، داوای لە هاوڵاتیان كردووە لەپێناو سەلامەتی گشتییدا، پابەند بن بە رێنماییەكانەوە.

لەنێو رێنماییەكاندا ئه‌وه‌ش هاتووە كە "پێویستە بوتڵی غازی ماڵان بە لایەنی كەمەوە سێ مەتر دوور بێت لە كارەبا ‌و گەرمی، لە میوانخانە ‌و چێشتخانەكانیشدا دەبێ بەلایەنی كەمەوە بوتڵی غاز پێنج تا حەفت مەتر دووربێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كە "پێویستە راستەوخۆ تیشكی خۆر بەر بوتڵی غازی شل نەكەوێت، بەڵكو بوتڵ و تەنكەرەكان لەژێر كەپرێك دابندرێن ‌و بواری هەواگۆركێشی هەبێت".

وەزارەتی ناوخۆ داوای لە هاوڵاتیان كردووە ئامێری دژە هەورە تریشقە لەسەر بانی ماڵەكان ‌و لەسەر بانی شوێنە گشتییەكان دابندرێ، ‌لەسەر بوتڵ و تەنكەری غازیش زانیاری تەواو لەسەر جۆری غازەكە بنووسرێت، دووری نێوان دوو بوتڵ و تەنكەریش بەلایەنی كەمەوە دەبێ سێ مەتر بێت.

هــ. ر


AM:08:49:14/02/2019






ئه‌م بابه‌ته 10480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو