عیراق وێستگه‌یه‌كی بۆ به‌رهه‌مهێنانی غازی سرووشتی كرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
عیراق وێستگەیەکی‌ نوێی‌ بەرهەمهێنانی‌ غازی‌ سروشتی‌ لە پارێزگای‌ میسان کردەوە کەتوانای‌ بەرهەمهێنانی‌ 71 ملیۆن پێ سێجا غازی‌ رۆژانەی هەیە.


جەبار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق لە میانی ئاهەنگی كردنەوەی وێستگەكەدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی غازمان بە توانای 71 ملیۆن پێ سێجا لە پارێزگای میسان كردەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، وێستگەكە بۆ وەگەرخستنی یەكەكان و دامەزراوەكانی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكان بەكاردەهێنرێت، هەروەها دەبەسترێتەوە بە وێستگەكانی پێدانی وزەی كارەبای نیشتمانی بە تێكڕای 60 مێگاوات.

وەزیری‌ نەوتی‌ عیراق ئاشکراشیکرد، وەبەرهێنانی غاز كاری لە پێشینەی وەزارەتی نەوتە بۆ پێشخستنی پیشەسازی غاز بۆ زیادكردنی داهاتی وڵات.

كۆمپانیای (Sinoc)ی چینی كاری پەرەپێدان لە كێڵگەی نەوتی بەزركان لە پارێزگای میسان ئەنجام دەدات.

هــ. ر


PM:03:11:03/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو