قایمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ ده‌نگۆی ته‌قینه‌وه له بیره غازێك ره‌تده‌كاته‌وه
بەهۆی دەرپەڕینی غازەوە کارمەندی کۆمپانیایەکی ئەمریکی گیانی لە دەستدا
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ روونكردنه‌وه له باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی له بیره غازێكی سنووری قه‌زاكه‌یان ده‌دات و ره‌تیشیده‌كاته‌وه ته‌قینه‌وه روویدابێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا قایمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت: "شەوی رابردوو کاتژمێر یه‌ك لەکاتی هەڵکەندنی بیری غاز بەهۆی دەرپەڕینی غاز لە گوندی توڕکەی قەزای چەمچەماڵ کارمەندێکی کۆمپانیای پارکەر درێلینگ کەتایبەتە بە هەڵکەندنی بیری غاز گیانی لەدەستدا بەناوی ئەندری و خەڵکی وڵاتی کەنەدایە، دوو کارمەندی دیکەش برینداربوون".
راشیگه‌یاندووه: دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارسانی چونەتە شوێنی رووداوەکە و بارودۆخەکە کۆنترۆڵکراوە.
قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئه‌وه‌شی وتووه: "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەینهوە کە باس لە روودانی تەقینەوە دەکەن، به‌ڵكو راستی رووداوکە دەرپەڕینی غازبووە لە گوندی توڕکەی سنوری چەمچەماڵ".
PM:12:40:16/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت