لەکاتی هەڵکەندنی بیرێکی غاز کارمەندێکی کۆمپانیایەکی ئەمریکا گیانی لەدەستدا

‌کرێکارێکی کۆمپانیایەکی ئەمریکی گیانی لە دەستدا

وێستگه‌ نیوز ـ
لەکاتی هەڵکەندنی بیرێکی غاز لە گوندی تورگەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کارمەندێکی کۆمپانیایەکی ئەمریکا گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.


به‌پێی زانیارییه‌كان رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، لە درێژەی کارەکانی کۆمپانیای داناغاز بۆ لێدانی بیری غاز لە گوندی تورگە لە سنوری ناوچەی شوان روویداوە.

هاوكات ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە کاتی کارکردندا دەمامک لە دەمی کەوتووەتەخوار و بەهۆی هەڵمژینی غازەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی کۆمپانیای پارکەر درێلێنگ توانیویانە سەرچاوەی غازەکە بگرن و ئێستا کارکردن لەو شوێنە راگیراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا نزیکەی سێ هەزار مەتر لەو شوێنە هەڵکەندراوە.

ئەو رووداوەش لەکاتێکدایە سنوری چەمچەماڵ بەیەکێک لە شوێنە گرنگەکانی غاز دادەنرێت لە جیهاندا.

هــ. ر


AM:10:24:16/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 5952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو