ئاسایشی سلێمانی: ساڵی رابردوو نزیكه‌ی چوار هه‌زار تۆمه‌تبار له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌ستگیر كراون


وێستگه‌ نیوز-
ئاسایشی سلێمانی ئاماری كاروچالاكییه‌كانی ساڵی رابردووی هێزه‌كانیانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، نزیكه‌ی چوار هه‌زار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون كه‌ تاوانه‌كانیان جۆراو جۆره‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری كارو چالاكییه‌كانی ساڵی رابردووی هێزه‌كانیانی راگه‌یاند، كه‌ تیایدا هاتووه‌: "کۆی دەستگیرکراوان بە مادەی 2 و 4ی تیرۆر بریتیە لە 331 ئه‌ندامی داعش کە 280ی رەگەزی نێرەو 51یان ڕەگەزی مێ کە 285یان عەرەب و 46 ئه‌ندامیشیان کوردن کە لەو ژمارەیە 36 تیرۆریستیان دراونەتەوە بە دەزگا ئەمنییەکانی عبراق".

ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "291 کەس بە پێی مادەی 14ی موخەدەرات دەستگیرکراون کە دەستگیراوە بەسەر دەیان کیلۆ تلیاک و حەشیش و هێرۆین وشیشەو ترامادۆڵ حەپی هەمەچەشن".

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌: "بەتۆمەتی کوشتن و دزی و ساختە و دزینی شوێنەوار و رفاندن و بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە قاچاخچێتی مرۆڤ و سیخوڕیکردن و بەزاندنی سنوور، دوو هه‌زار و 27 تۆمەتبار لەهەردوو رەگەز دەستگیرکراون".

ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: 374 تۆمەتبار لە ئاسایشی سلێمانییەوە بەبڕیاری دادوەر رەوانەی پۆلیس کراون.

راشیگه‌یاندووه‌: لیژنەکانیان توانیویانە پێنج هه‌زار و 379 پسوڵەی سەرپێچی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بکەن و 343 دوکان و شوێن دابخەن و ده‌ست به‌سه‌ر یه‌ك ملیۆن و 143 هه‌زار و 854 كیلۆ خۆراکی بەسەرچوودا بگرن و بڕی 255 ملیۆن و 25 هه‌زار دینار سزای سه‌رپێچیكاران بده‌ن".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: "778 کارتۆنی دەرمانی پزیشکی بەسەرچوو و 73 ته‌ن و 554 کارتۆنی دەرمانی کشتوکاڵی لەناوبراون".

لەبارەی تاوانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: "536 کەس دەستگیرکراون،  بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک وسناپچات و ئینستاگرام و تۆڕەکانی دیکە".

هــ. ر


AM:11:28:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو