هێزە عیراقییەکان و ئاسایشی سلێمانی سێ داواکراویان لە کەرکوک دەستگیر کرد


وێستگه‌ نیوز ـ
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، هێزە سەربازییەکان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی سلێمانی سێ داواکراویان لە کەرکوک ده‌ستگیركردووه‌.


لیوا روکن سەعد حەربیە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق لەکەرکوک لەراگەیاندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: لەچوارچێوەی هەڵمەتی راوەدوونانی چەکدارانی داعش و شانە نووستووەکانیاندا لەسنووری پارێزگای کەرکوک، سێ داواکراو دەستگیرکران کە لەلایەن دادگای سەڵاحەدینەوە بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: "هەڵمەتی دەستگیرکردنی سێ داواکراوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان کەرکوک بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی سلێمانی ئه‌نجامدراوه‌ کە توانرا ئامانجەکان دەستنیشان بکرێت و شوێنی نیشتەجێبوونیشیان دیاری بکرێت".


ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا ئاسایشی سلێمانی له‌ باره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ هاوبه‌شه‌یانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ عیراقییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌.

هــ. ر


PM:12:21:04/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 3760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو