ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر بنێشتدا گرت

‌بنێشتە دەستبەسەردا گیراوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر 24 هەزار دانە بنێشتی وان دا گرت كە لە ساڵی 2017 ەوە بەسەرچوون و بەنیازبوون لەكیسەی نوێدا بە هاوڵاتیانی بفرۆشنەوە.

لەراگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هەموو جۆرە مەوادێكی خۆراكی خراپ، بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانمان، هێزەكانمان بەهاوبەشی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی توانیان رۆژی 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، لە كارگەی بنێشتی (وان) لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی دەستبگرن بەسەر بڕی 15 كارتۆن بنێشتی وان كە دەكاتە 24 هەزار دانە بنێشت.

ئەوەشخراوەتەڕوو:  كە لە ساڵی 2017 ماوەیان بەسەر چووە و بە نیازبوون لەكیسە كانیان دەریانبهێنن و دوو بارە بیكەنەوە ناو كیسی نوێ و بە هاوڵاتیانی بفرۆشن.

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە: مەوادەكە تەسلیمی لایەنی پەیوەندیدار كراوە بەمەبەستی رێكاری یاسایی.

هــ. ر


AM:11:24:24/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو