نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ بەرپرسانی ئێران باسی دواخستنی هەڵبژاردنمان نەکردووە
کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی سەرۆکی هەرێم
وێستگهنیوزـ
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نوێترین هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه راگه‌یان و باسی له‌وه‌كرد، رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی نه‌گۆڕیوه.
نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له تاران باسی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران باسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنمان نه‌كردووه و تا ئێستا ده‌ستكاری رۆژه‌كه‌مان نه‌كردووه".
سەرۆکی هەرێم وتیشی: "بە سوپاسەوە پێشوازیمان لەلایەن رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان لێ‌کرا و کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی گشتی هەموویان زۆر بەباشی بەڕێوەچوون سوپاسی پێشوازیی هەموویان دەکەین لە شاندی هەریمی کوردستان".
بەشێکی وتەکانی نێچیرڤان بارزانی:
- پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکی زۆر گرنگە، پەیوەندییەکی مێژووییە و زۆر شتی هاوبەشمان هەیە کە بەیەکەوەمان دەبەستنەوە، لە مێژوو و دوای سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تائێستاش زۆر شتی گرنگمان هەیە کە بەیەکەوەمان دەبەستنەوە.
- سوپاسی هەموو ئەو هاوکاریی و پشتیوانیانەمان کردن کە لە قۆناخە سەختەکاندا پشتیوانی‌یان کردووین، بێگومان هەندێک کێشەش هەن، لەو رێگەیەدا بەڵام ئەوەی من دەیبینم و بە نیسبەت ئێمە گرنگە ئەوەیە دەبێت هەوڵبدەین ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.
- ئیرادەیەکی زۆر جیدی دەبینین لەم سەردانەمان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە نێوانماندا هەن.
- هەرێمی کوردستان خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دراوسێیەکی هەرە گرنگ.
PM:12:27:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت