پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی له هه‌ولێر به ده‌ستڕێژی گوللـه بریندار كرا
ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەکەی یەکێتی
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ پێشمەرگەیەکی دیکەی ئەو حزبە دەستڕێژی گولـلەی لێدەکرێت و بە سەختی بریندار كرا، به‌پێی زانیارییه‌كانیش پێده‌چێت رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووبێت.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 21ی کانوونی دووەمی 2020، لە شاری هەولێر سەلام رەزا، کە ناسراوە بە سەلام مەنتک و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە له‌سه‌ر پشكی یەکێتی، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و بە سەختی بریندارە.
بە گوێرەی زانیاییەکان، ئەمڕۆ سەلام رەزا ویستویەتی سەردانی ماڵی خوشکێکی بکات لە هەولێر، بەڵام پێش ئەوەی بگات تەقەی لێكراوه.
هاوكات سەعید مەسیفی، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووه، بەپێی زانیارییەکانی ئەوان کێشەکە کۆمەڵایەتییە.
لە ئێستادا ئەو ئەفسەرەی یەکێتی بە سەختی بریندارە و لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و له ژێر چاودێری ورددایه.
لە چەند رۆژی رابردوودا، لە زیندانی ئاسایشی هەولێر، پێشمەرگەیەکی یەکێتی گیانیلەدەستدا و بەرپرسانی یەکێتیش گومانیان لە گیانلەدەستدانی ئەو پێشمەرگەیە هەیە و لە سلێمانیش سەرلەنوێ توێکاری بۆ جەستەی ئەو پێشمەرگەیە دەکرێت، کە دەوترێت خۆی کوشتووە.
هــ. ر
PM:03:04:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت