سەعدی پیرە: بەرهەم ساڵح بەشێوەی کاتی کارەکانی حکومەتی عیراق بەڕێوەدەبات

‌سەعدی پیرە

وێستگە نیوز ـ

سه‌عدی پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باسی له‌ كێشه‌كانی عیراق كرد و رایگه‌یاند، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌شێوه‌ی كاتی كاره‌كانی حكومه‌تی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌بات تا سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.


سەعدی پیرە، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەبارودۆخی ئێستای عیراق و دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی كردو ئاماژەی بەوەكرد: ئێستا بەپێی مادەی 81، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق كارەكانەكانی حكومەت بەشێوەی كاتی بەڕێوەدەبات و لەماوەی دوو هەفتەدا كەسێكی نوێ دیاریدەكات بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێ.

وتیشی: "لەگەڵ ئەوەداین كە دۆخەكە ئارامی بەخۆوە ببینێت و بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، داواكاری و هەنگاوەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێبكرێن و كێشەو ناكۆكیەكانیش چارەسەربكرێن".

سەبارەت بە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداش سەعدی پیرە رایگەیاند: "شاندی حكومەتی هەرێم لەپەیوەندی و گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان بەتایبەت كێشەكانی بودجەو ئەو قەرزانەی عیراق دەیانكات و مووچەو ئیستحقاقی پێشمەرگە و مادەی140 و هەموو كێشەكانی تر".

هــ. ر


PM:12:32:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو