گه‌نجێك به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه خۆی كوشت
فۆتۆ: هەنگاو
وێستگه نیوز ـ
گه‌نجێکی خەڵکی شاری روانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی هەژارییه‌وه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی سێشەممە 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، گه‌نجێکی تەمەن 20 ساڵانی خەڵکی گوندی بروارەیین سەر بە شاری روانسەر بە ناوی سوبحان کەریمی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سوبحان کەریمی بە هۆی هەژاری و بێ هیوایی و لە رێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی ئاماره نا فه‌رمییه‌كان لە سەرەتایی ئه‌مساڵی 2019 وە لانیکەم 57 کەس بە هۆی هەژاری و کێشەی ئابووری کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە 47 کەسیان لە رەگەزی نێر بوون.
هــ. ر
PM:03:37:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت