ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی جڤاتی گشتی گۆڕان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
جێگری سكرتێر و شه‌ش ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كانیش هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان بۆ ناڕه‌زایی بوونیان بووه له ئه‌دای بزووتنه‌وه‌كه‌یان.
به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌وترێت ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه، له ئه‌دای بزووتنه‌وه‌ی رازی نین.
نه‌سره‌دین مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ویستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه هه‌موویان كه‌سانی تێكۆشه‌ر و نیشتمان په‌روه‌رن و دڵسۆزی خاك و نیشتمانن.
له باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان، ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی رایگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌ی نازانن و ره‌نگه خۆیان باشتر بزانن.
وێستگه نیوز، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به ساڵح ژاژڵه‌یی، جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی جڤاتی گشتی گۆڕان كه ده‌ستیان له جڤاتی گشتی و ئه‌ندامێتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشاوه‌ته‌وه:
1- مامۆستا ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی.
2- پڕۆفیسۆر د. عه‌لی تاھیر.
3- دكتۆر شه‌ریف قادر.
4- دكتۆر سابیر ئیسماعیل.
5- حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن شوان.
6- ئاوات به‌ھادین محه‌مه‌د.
7- عادل كاكه‌یی.
هــ. ر
PM:10:02:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت