سێ كهس خۆیان بۆ پۆستی رێكخهری گشتی گۆڕان كاندید كردووه
وێستگه نیوز ـ ههستیار
سێ کەس خۆیان بۆ پۆستی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کاندید دەکەن، ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی ئەو حزبەش ناوی دوو لەکاندیدەکان ئاشکرا دەکات.
نەسرەدین مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنهوهی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگەیاند: "رۆژی 8ی ئهیلولی 2019، دواین وادەبوو بۆ پڕکردنەوەی فۆرم بۆ پۆستە ناوخۆییەکانی گۆڕان، تائێستا سێ کەس خۆیان بۆ پۆستی رێکخەری گشتی کاندید کردووە.
له بارهی ناوی كاندیدهكانهوه وتی: "ناوی دوانیان ئاشكرایه، یهكێك لەوانە عومەری سەید عەلییه، ئهوی دیكهش شۆڕش حاجی-یه، بۆ كاندیدی سێیهم ئاگادارنیم كێیه".
وتیشی: "بۆ خانەی راپەڕاندنیش، 12 کەس خۆیان کاندیدکردووە، کە پێنج کەسیان لەسلێمانی، سێ کەس لەھەولێر، دوو کەس لەگەرمیان، ھەڵەبجەو بادینانیش یەکی کاندێکیان پێشکەشکردووە، بەڵام رەنگە تا کۆتایی کێبڕکێکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت".
نهسرهدین مهحمود ئاماژهی بهوهشدا كه، مانەوەی عومەر سەید عەلی، وەک رێخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەپێویست دەزانن.
وهك ئهو ئهندامهی جڤاتی نیشتمانی بزووتنهوهی گۆڕان ئاماژهی پێدا، بڕیارە رۆژی 12ی ئەم مانگە ھەڵبژاردن بۆ جڤاتی گشتی بکرێت، پاشان ھەڵبژاردنی رێکخەرو خانەی راپەڕاندن دەکرێت، کە لەلایەن جڤاتی نیشتمانییەوە ھەڵدەبژێردرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن حەوت ئەندامەو وەک خۆی دەمێنێتەوە، تا کۆنفرانس کە بڕیارە لەمساڵدا ببەسترێت، ئەگەر بەپێویست زانرا ئەوکاتە ژمارەکە زیاد دەکرێت.
وابڕیارە رۆژی 14ی ئهیلولی 2019، ھەڵبژاردن بۆ خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بکرێت.
PM:08:41:10/09/2019
ئهم بابهته 4492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت