سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆی سبەینێ چوارشەممە 11ی ئه‌یلولی 2019، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام بدرێت و تاووتوێی چه‌ند پرسێك بكرێت.


به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌دا، سێ پرسی سه‌ره‌كی تاووتوێ ده‌كات.

له‌ باره‌ی پرسه‌كانه‌وه‌ هاتووه‌:
- خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عیراق کە لە رۆژی 8ی ئەیلول ئەنجامدرا.

- گفتوگۆکردن لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عیراق بکرێت.

- گفتوگۆکردن لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.

هــ. ر


PM:06:23:10/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو