ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر كۆده‌بێته‌وه
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران.. ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2017، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆ ده‌بێتەوە و گفتوگۆ له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام ده‌دات و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی سێ تەوەر دەکرێت".
له باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتی: "تەوەری یەکەم تایبه‌ته به تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، تەوەری دووەم چەند رێنماییەک رێکدەخرێت تایبەت بەو وەزارەتانەی داھاتیان ھەیە، تەوەری سێیەمیش بڕیاردانە لەبارەی دانانی باجی بەکاربردنی ناوخۆیی لەسەر بابەتەکانی جگەرە و توتن، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پێشکەش کراوە".
AM:08:59:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت