وێستگه نیوز كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم كۆده‌بێته‌وه
کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك ده‌كرێت، له‌وانه‌ش ئاماده‌كردنی بودجه‌ی 2019.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌مڕۆ سێشەممە 7ی ئابی 2018، ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، کە لەسەرچاوەیەکی ناو ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەستی كه‌وتووه، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە لە چوار خاڵ پێکھاتووە:
1- پێشنیازکردنی بۆ بەرکارکردنی یاسای فیدراڵی ژمارە 32ی ساڵی 2015، تایبەت بە بنەبڕکردنی سپیکردنەوەی پارە.
2- ئامادەکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ پڕۆژە بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2019.
3- پێشنیازی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ بەرکارکردنی یاسای کارپێکراوی حکومەتی فیدراڵی عیراق ژمارە 22ی ساڵی 1997 تایبەت بەیاسای کۆمپانیا گشتییەکان.
4- خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش، بەرامبەر بەکوردانی ئێزدی و پێکھاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی دیکە، ھەروەھا سەردانی وەزیری شەھیدان و کاروباری ئەنفالکراوەکان بۆ ئەمریکا.
رۆژی 4ی ته‌مموزی 2018، ئەنجومەنی وەزیران دوایین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو تیایدا باس لەھەنگاوەکانی چاکسازی لەبواری نەوت و گاز‌و خستنەڕووی راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت کرا.
AM:09:20:07/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت