ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانیش پرسی كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامییه له حكومه‌ت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، پرسی پڕکردنەوەی شوێنی وەزیرە دەست لەکارکێشاوەکانی گۆڕان و کۆمەڵ تاوتوێ دەکرێن کە بە وەکالەت پڕ بکرێنەوە یان کاندیدی نوێ پێشکەشی پەرلەمان بکەن.
هاوكات ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنی پرسی خۆپیشاندان و پشێوییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی به‌شێك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه تیایدا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژراون و بریندار بوون و به‌شێك له باره‌گا حزبی و حكومییه‌كان له‌و شوێنانه سوتێندران.
هــ. ر
AM:08:54:21/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت