ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران.. ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌ره‌كی ترینیان پێشنیازێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له چوار ته‌وه‌ر پێك دێت، كه گرنگترینیان خستنه‌ڕووی پێشنیازی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار سه‌باره‌ت به په‌یڕه‌وی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی له هه‌رێم.
راشیگه‌یاند: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند راپۆرتێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و كاروباری شه‌هیدان و خوێندنی باڵا پێشكه‌ش ده‌كرێت، راپۆرته‌كه‌ی شاره‌وانی تایبه‌ت به سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ردنی خاشاك، راپۆرته‌كه‌ی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانیش تایبه‌ت ده‌بێت به رووداوه‌كانی كه‌ركوك و خورماتوو و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی هه‌ردوو شاره‌كه، له كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، خستنه‌ڕووی راپۆرتێك ده‌بێت له‌لایه‌ن وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی ئاماده‌ییه‌كان له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2017 – 2018.
هــ. ر
PM:01:17:27/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت