سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێنج ته‌وه‌ر كۆده‌بێته‌وه‌

‌کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
بڕیاره‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسه‌ر پێنج تەوەر کۆببێتەوە، یەکێک لە تەوەرەکانیش تاوتوێکردنی راپۆرتێكە لەبارەی رەوشی ئاوارەكانی كەركووك ‌و خورماتوو.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیران لە پێنج تەوەری سەرەكی پێكاهاتووە.

له‌ باره‌ی ته‌وه‌ره‌كانه‌وه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم وتی،

تەوەری یەكەم: راپۆرتێكی وەزارەتی شارەوانی لەبارەی پێداچوونەوە بە كرێی خزمەتگوزاری ساڵانەی ناوچە پیشەسازییەكان تاوتوێدەکرێت.

تەوەری دووم: راپۆرتێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی وەرگیرانی دەرچووانی ئامادەییەكان لە زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2017 - 2018.

تەوەری سێیەم: گفتوگۆکردن لەبارەی زیادكردنی باج لەسەر خواردنەوە كهولییەكان.

تەوەری چوارەم: دامەزراندنی سەنتەری دەستنیشانكردنی پەكکەوتەیی لەلایەن وەزارەتی كار ‌و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە.

تەوەری پێنجەم: گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتێكی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت كە سەبارەت بە دۆخی خورماتوو ‌و كەركوك ئاوارەكان ئامادەكراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، له‌ رۆژی هه‌ینی 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2017ه‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی  هه‌رێم، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك كه‌له‌ د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هه‌رێم پێكهاتووه‌ و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بێت، دەبێت شاندەکە تا سبەینێ سێشەممە بگەڕێتەوە کوردستان.

هــ. ر


PM:12:09:04/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو