پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی له‌م مانگه‌دا راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری گشتیی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كارەبای هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، به‌ سێ هه‌زار و 500 مێگاوات كاره‌بای نیشتمانی، له‌م مانگه‌دا ده‌توانن 18 كاتژمێر كاره‌با بده‌نه‌ هاوڵاتییان، به‌ڵام هێشتا خواست چوار هه‌زار و 500 مێگاواته‌.


ئومێد محه‌مه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: وەزارەتی كارەبا بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی بۆ فراوانكردنی تۆڕەكانی كارەبا و زیادكردنی بەرهەمهێنان و رێگەگرتن لە بەفیڕۆچوونی كارەبا.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئەوان بەردەوام كار لەسەر زیادكردنی پێدانی كارەبا دەكەن، ئێستاش لەم وەرزەدا كە هاوڵاتیان كەمتر كارەبا بەكار دەهێنن، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا دەگەیەننە سەروو 18 كاتژمێر، كە مانگی رابردوو 16 كاتژمێر كارەبایان داوە بە هاوڵاتیان، هەروەها بەردەوامیش كار لەسەر پلان و پڕۆژەكانیان دەكەن.

ئومێد محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شی زیاد كرد، خواست لەسەر كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەباوە چوار هه‌زار و 500 مێگاواته‌، له‌كاتێكدا بەرهەمهێنانی كارەبا لە ئێستادا سێ هه‌زار و 500 مێگاواته‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم روونیشی كردەوە: "پێوەری زیرەك یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی وەزارەتی كارەبا، بۆیە كاری جیددی دەكەین بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەك و هەروەها پڕۆژەی غازی سرووشتی".

هــ. ر


PM:02:21:09/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 6268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو