وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوزـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتییان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، خواست بۆ دوو به‌رانبه‌ر زیادی كردووه.
ئه‌ندازیار ئومێد محه‌مه‌د سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی هاتنی وه‌رزی سه‌رماو نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو زۆربوونی خواستی هاوڵاتییانه‌وه، كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتییان رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه.
وتیشی: "ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دوو هه‌زار و 700 مێگاواته به‌بێ كارگه‌كان، به‌ڵام خواستی هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار مێگاوات و ئه‌مه‌ش ناتوانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت".
روونیشیكرده‌وه: كه چاره‌سه‌ری ئه‌و حاڵه‌ته ته‌نیا به دانانی پێوه‌ری زیره‌ك ده‌بێت، ئه‌وكات هاوڵاتی به‌پێی ئه‌و كاره‌بایه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت پاره‌ی بۆ دێته‌وه و ناتوانێت هیچ مانگێك نه‌دات.
AM:10:32:24/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 7944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت