په‌رله‌مانتارێك گرانبوونی نرخی كاره‌بای ناوچه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی كاره‌با و له‌سه‌ر داوای بانكی نێوده‌وڵه‌تی، نرخی كاره‌بای ناوچه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان گران بووه.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی بازرگانی و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، نرخی كاره‌بای ناوچه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان 420% زیادی كردووه، كاره‌بای ده‌زگا حكومییه‌كانیش یه‌ك كیلۆی ده‌بێته 150 دینار.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و له‌سه‌ر داوای بانكی نێوده‌وڵه‌تی، نرخی پێدانی یه‌ك كیلۆ وات كاره‌بای بۆ ناوچه پیشه‌سازی و بازرگانی و دوكان و شوێنه گشتییه‌كان له (25) دیناره‌وه بۆ (130) دینار زیاد كردووه واته یه‌ك كیلۆ زیاتر (400%) نرخه‌كه‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه به‌به‌راورد به‌ساڵی رابردوو، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیكرده‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا چه‌ندین دوكاندار و كاسبكار په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی كاره‌با قسه‌یان كردووه.
وه‌كو ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیكرده‌وه، به‌رپرسانی كاره‌با رایانگه‌یاندووه ئه‌و زیادكردنه پێشنیازی وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه هه‌روه‌ها داواكاری و خواستی بانكی نێوده‌وڵه‌تییه و حكومه‌تی هه‌رێمیش په‌سه‌ندی كردووه.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی وتیشی "به‌وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كاره‌با پێشنیازی زیادكردنه‌كه گشتگیر بووه واته بۆ هاوڵاتیان و پڕۆژه كشتوكاڵی و ناوچه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانیش، به‌ڵام حكومه‌ت نرخه‌كه‌ی بۆ ناوچه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان زیاد كردووه ئه‌وه‌ش له 25 دیناره‌وه بۆ 130 دینار بۆ یه‌ك كیلۆ وات، به‌ڵام نرخی كاره‌بای ماڵان و پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نرخی كاره‌بای ده‌زگا حكومییه‌كان نرخه‌كه‌ی زۆر زیادی كردووه به‌شێوه‌یه‌ك بۆ یه‌ك كیلۆوات 150 دینار وه‌رده‌گیرێت".
ناوبراو وتیشی "به‌رپرسانی كاره‌با وتیشیان بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه پێشتر وه‌رده‌گیرا و كۆده‌كرایه‌وه كه‌متر بووه له 5%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ تێچوونی كاره‌با خه‌رجكراوه، به‌م زیادكردنی نرخه‌ش له‌سه‌ر چه‌ند شوێنێك هێشتا كه‌متر 60%ی ئه‌و پاره‌یه ده‌كات كه بۆسێكته‌ری كاره‌با خه‌رج ده‌كرێت".
PM:12:22:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 9476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت