كاره‌بای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له سبه‌ینێ سێشه‌ممه 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، به‌هۆی راگرتنی حساباتی كۆتایی ساڵه‌وه وه‌رگرتنی پاره‌ی كاره‌با تا دوای ساڵی نوێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: لە سبەینێ 18ی کانوونی یەکەمی 2018وە وەرگرتنی پارەی کارەبا لە هاوڵاتیان رادەگیرێت.
راشیگه‌یاندووه: هۆکاری راگرتنەکە بۆ ئەوەیە کە حسابی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشدراوە کە راگرتنی پارە وەرگرتنەکە تا یەکەم رۆژی دەوامی رەسمی دەبێت لە ساڵی نوێ‌دا.
هــ. ر
AM:11:43:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 11876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت