نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكرا
وێستگه نیوز -
نرخی ھه‌ر سه‌عاتێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌ھلی له مانگی ئه‌یلول 46 چل و شه‌ش دینار ده‌بێت، ھاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌ھلییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م دیاریكرا.
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 2017.9.30، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی سه‌عاتی ئیش پێكردنی موه‌لیده ئه‌ھلییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌عاتی ئیش پێكردنی مۆلیده‌كان و نرخی گازوایل نرخی سه‌عاتی ئیش پێكردنی موه‌لیده ئه‌ھلییه‌كانی به 46 چل و شه‌ش دینار بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكرد.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌رنامه‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌ھلیه‌كان له مانگی ئه‌یلولدا له‌نێوان كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆوه بۆ 1ی شه‌و ده‌بێت.
سیروان محه‌مه‌د وتی: "ھه‌ركات كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه كار به موه‌لیده‌كان بكه‌ن و نابێت 15 خوله‌ك زیاتر دوا بكه‌وێت".
ده‌رباره‌ی نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌ھلیه‌كان له مانگی تشرینی یه‌ك و سه‌عاتی پێدانی كاره‌با، سیروان محه‌مه‌د وتی: "نرخی كاره‌با له مانگی ئه‌یلول، كاتژمێرێك ئه‌مپێری موه‌لیده‌ی ئه‌ھلی به 46 چل شه‌ش دیناره".
وتیشی: "سه‌عاتی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كاندا جیاوازه، به‌گشتی له‌نێوان 250 – 280 كاتژمێره، واته نرخی ئه‌مپێڕێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر جیاوازه".
PM:01:28:30/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 12808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت