گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر لادانی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی وان، ئامه‌د و مێردین له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكرده‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان هه‌میشه داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد ده‌كه‌ن له توركیا.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی تورکیا سەرۆکی هەر سێ گەورە شارەوانی (وان، ئامەد. مێردین) لەسەر کارەکانیان لابراون و لەشوێنی ئەوان (قەیوم) دانراون، ئەم بڕیارەی حکومەتی تورکیا پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ و پرەنسیپەکانی دیموکراسیەتە چونکە سەرۆکی شارەوانییەکان لەئەنجامی هەڵبژاردن و بەدەنگی هاوڵاتیان ئەو پۆستانەیان وەرگرتووەو دەبێت گۆڕینیشیان بەهەمان بنەمای دیموکراسیەت بێت".
فركسیۆنی گۆرٍان ده‌شڵێت: "ئێمە لە بزووتنەوەی گۆڕان وەک هەمیشە داوای چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەین بەتایبەت لە تورکیا، کە بەداخەوە بەهۆی چارەسەرنەکردنی و درێژەکێشانی شەڕ، دەیان هەزار هاوڵاتی کورد‌و تورک بوون بە قوربانی و کێشەکەش رۆژ بەرۆژ ئاڵۆزتر دەبێت".
وه‌ك فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی پێداوه، حکومەتی تورکیا لەچەند ساڵی رابردوودا پرۆسەی ئاشتی راگەیاندو بەو هەنگاوەش سەقامگیری و گەشەکردنێکی خێرا لە باکووری کوردستان روویدا، هەموو گەلانی تورکیا بە چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگای دیالۆگ و ئاشتییەوە خۆشحاڵ و سوودمەند بوون، "بۆیە ئێمە پشتیوانی ئەو رێگا راست و هاوچەرخە دەکەین و دەخوازین سەرۆکی گەورە شارەوانییەکانیش لەشوێنی خۆیاندا دەسبەکار ببنەوە".
هــ. ر
PM:11:36:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت