به وێنه.. ئۆتۆمبێلێك له بهردهم شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود وهرگهڕا
فۆتۆ: هاتوچۆی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەبەردەم گوندی ئەڵمانی لە سلێمانی دوو کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، نیوەڕی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئابی 2019، لەسەر شەقامی مەلیک مهحمود و لە بەردەم گوندی ئەڵمانی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەوهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە 15 ساڵی رابردوودا، زیاتر لە 10 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.
هــ. ر
PM:05:42:14/08/2019
ئهم بابهته 3184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت