ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو ئافرەتێک گیانی لەدەستدا
ئۆتۆمبێلە وەرگەڕاوەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی نیسانی 2018، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه ئافره‌تێك گیانی له ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
عه‌لی جه‌مال قدروی، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەسەر رێگای ناحییەی قۆرەتوو _ ساڵح ئاغا، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مارسیدیس وەرگەڕا.
هه‌روه‌ك هاتووه: لە ئەنجامدا ئافرەتێک گیانی لە دەستداو دووکەسی دیکە بەسەختی برینداربوون لەئێستادا تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی ناحییەی باوەنوور کراون.
هــ. ر
PM:06:28:07/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 7544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت