پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی ئایاری 2018، له‌سه‌ر رێگای كه‌لار- ناحیه‌ی قۆره‌توو ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕاو شۆفێره‌كه‌ی گیانی له ده‌ستدا.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە لەسەر رێگای کەلار _ ناحییەی قۆرەتوو ئۆتۆمبێلێک لە جۆری سەنی وەرگەڕا.
ئه‌وه‌شی وتووه: "لەئەنجامدا شۆفێرەکەی بەناوی (موراد ئاغا موراد سەفەر) لە دایکبووی 1953 دانیشتووی قەزای کەلار گیانی لەدەستدا و دوو سەرنشین برینداربوون".
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی وتووه: "دوای گەیاندن و چارەسەری خێرا لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەبریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە".
هــ. ر
PM:09:27:06/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 7484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت