لەسەر رێگەی سەید سادق _ پێنجوێن ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕاو قوربانی لێكه‌وته‌وه
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی نیسانی 2019، له‌سه‌ر رێگای سه‌ید سادق - پێنجوێن به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه سێ كه‌س بریندارداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
شایه‌تحاڵێك له شوێنی رووداوه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر رێگای پێنجوێن _سەیدسادق رووداوێکی هاتوچۆ له جۆری وه‌رگه‌ڕان روویدا.
روونیشیكرده‌وه: رووداوه‌كه لە نزیک گوندی چەوتان روویداوه، كه وەرگەڕانی مازدایەک بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی بریندار بونی سێ سەرنشین كه برینی یەکیان سەختە.
هــ. ر
PM:01:42:15/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 6184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت