به وێنه.. وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێك گیانله‌ده‌ستدانی کەسێکی لێكه‌وتووه
دیمەنێک لە رووداوەکە.. فۆتۆ: هاتوچۆی سۆران
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی كامیۆنێكی بارهه‌گره‌وه كه شه‌ش ئۆتۆمبێلی بچوكی باركردبوو، شۆفێره‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆراندا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: کاتژمێر 1:20ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رووداوێـکی وەرگەڕانی کامیۆنێکی بارهەڵگری تابلۆی ئێرانی لە رێگای کەمەربەندی کاولۆکان زارگەلی لە سۆران، کە شەش ئۆتومبێلی هەڵگرتبوو لە نزێک هوتێلی سۆران پاڵاس لە رێرەوی خۆی دەرچوو و وەرگەڕا.
ئەوەش هاتووە: "لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لە دەستدا وێڕای زیانی مادیی محەویلەکی کارەبا و چەند ئەستوندەکێک و چەندین داری جوانکاری شەقامی شکاندوە".
هــ. ر
PM:12:11:06/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت