به وێنه.. شه‌هیده‌كانی شه‌وی رابردووی گه‌رمیان
شەهیدەکان لە ئاسایش و دژە تیرۆرن
وێستگه نیوز ـ هەستیار
شه‌وی رابردووی چه‌كدارانی داعش له سنووری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆی سه‌ر به قه‌زای كفری هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی ئاسایش و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوانیاندا روویدا.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامی قه‌زای كه‌لار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سەرەتا داعش بە هاوەن هێرشیکردووە و چەند هاوەنێکی لە سەنتەری ناحیەی کوڵەجۆ داوە و دوان له هاوه‌نه‌كان ته‌قیونه‌ته‌وه، دواتر بە چەکی قەنناس هێرشیانکردووەتە سەر بنکەی ئاسایشی گوڵاڵەو پێکدادان روویداوە.
له باره‌ی ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كانی ئاسایشه‌وه، شه‌هاب ئه‌حمه‌د وتی: "شه‌وی رابردوو به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه سێ كارمه‌ندی ئاسایش و دژە تیرۆر شه‌هید بوون و هه‌شتی تریش برینداربوون، به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه شه‌هید بوو، به‌وپێیه‌ش ژماره‌ی شه‌هیده‌كان بوو به چوار شه‌هید".
له باره‌ی زیانه‌كانی داعشه‌وه، قایمقامی كه‌لار رایگه‌یاند: هێشتا زیانه‌كانی داعش نه‌زانراوه.
هــ. ر
AM:09:24:01/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت