كوردستان تیڤی: وێنه‌گرێكمان به چه‌قۆ له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه شه‌هید كرا
وێستگه نیوز ـ
كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له شارۆچکەی له داقووق له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه به چه‌قۆ هێرشكراوه‌ته سه‌ر وێنه‌گری كه‌ناڵه‌كه‌یان له سنووره‌كه‌و شه‌هید كراوه.
كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه: شه‌وی رابردوو ئه‌ركان شه‌ریف، وێنه‌گری كه‌ناڵه‌كه‌یان، له شارۆچكه‌ی داقووق له لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ شه‌هید كرا.
ئه‌وه‌شی بڵاوكرده‌وه: ئه‌ركان شه‌ریف، له دایكبووی ساڵی 1967ه و خاوه‌نی سێ منداڵه، له ساڵی 2004ه‌وه كاری وێنه‌گری بۆ سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی ده‌كات.
هاوکات ئەرکان شەریف مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی سەرەتایی بووە، لە گوندی (هەفت تەغار) لە سنووری قەزای داقوق.
لە ئێستادا قەزای داقوق لەژێر دەسەڵاتی هێزە عیراقییەکاندایە، تائیستاش لەسەر رووداوەکە بەرپرسانی ئەمنی ناوچەکە هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.
هــ. ر
AM:08:55:30/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 20348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت