سێ هاوڵاتی ئامێدی به بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گیانیان لە دەستدا
وێستگه نیوز ـ هەستیار
له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له سنووری قه‌زای ئامێدی سێ هاوڵاتی كوردی کۆمەڵگەی قەدشـی سەر بە قەزای ئامێدی گیانیان لە دەستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئەو سێ کەسە خەڵکی گوندی ئەرەدنان و بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵات چووبوونە گوندی کۆنی ئەرەدنا، بەڵام شەوی رابردوو بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا گیانیان لە دەستداوه.
سه‌باره‌ت ناوه‌كانی ئه‌و سێ هاوڵاتییه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه، ئەو سەرچاوەیە وتی: "ئه‌و سێ هاوڵاتیه بەناوەکانی رەمەزان محەمەد عەبدولڕەحیم، ئیسماعیل حەسەن قەبلان و دلۆڤان ساڵح حەسەن-ن".
سوپای توركیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ئه‌م سێ هاوڵاتییه ویستوویانه په‌لاماری بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا بده‌ن، ئه‌وانیش بۆردومانیان كردوون، به‌ڵام كه‌س و كاری ئه‌م سێ هاوڵاتییه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ئه‌وان پیشه‌یان مه‌ڕداری و به‌خێوكردنی هه‌نگ و به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوینه.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ماوەی ئەم ساڵدا 12 هاوڵاتی پارێزگای دهۆک بەهۆی بۆردوومانی تورکیا گیانیان لە دەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
AM:09:32:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت