داعش سه‌رۆك هۆزێكی له موسڵ كوشت
وێستگه نیوزـ
پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له موسڵ سه‌رۆك هۆزێكی گه‌وره‌ی ئه‌و شاره ده‌كوژن و له لای راستی شاره‌كه‌ش حه‌وت چه‌كداری داعش كوژران.
سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: چه‌كدارانی رێكخراوی داعش كه پاشماوه‌كانی ئه‌و گروپه‌ن له موسڵ، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فه‌رحان شه‌لال، سه‌رۆك هۆزی شه‌مه‌ریان كوشتووه.
روونیشیكرده‌وه: هه‌ر ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه حه‌وت چه‌كداری داعش له لای به‌ری راستی شاری موسڵ كوژران.
هــ. ر
PM:08:43:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت