بەوێنە داعش چەند پارەی لە عێراق دەستكەوت ؟

‌داعش دەوڵەمەندترین رێكخراوی تیرۆریستی لە جیهاندا

وێستگە نیوز- دانیار فاروق

دوای داگیركردنی شاری موسڵ لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە، تیرۆریستانی داعش توانیان لەڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی 121 لقی بانكی حكومی و ئەهلی لە هەریەك لە پارێزگاكانی نەینەوا و سەڵاحەدین و پارێزگای ئەنبار بڕێكی ئێجگار زۆر پارەیان دەستبكەوێت كە بەپێی داتا و ئامارەكان نزیكەی ترلیۆنێك دیناری عێراقی دەبێت كە دەستیانكەوتووەو ئەو پارەیەشی وەك مووچەی مانگانە بەسەر ئەندامەكانیدا دابەشكردووە.

هاوكات هەر بەپێی داتا و زانیاریەكان كە بڵاوكراونەتەوە، جگە لەبردن و دەست بەسەرداگرتنی پارە لە بانكەكان، لەرێگەی تریشەوە پارەیەكی بێشوماری دەستكەوتووە بەنموونە وەك ئاودیوكردنی ئاسەوارە مێژووییەكانی عێراق و هەروەها فرۆشتنی چیمەنتۆ و چەك و نەوت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدان لەڕێگەی بردنی ئاسەوارە مێژوییەكان نزیكەی 1 ملیار دۆلاری دەستكەوتووە، هەروەها لەبەرامبەر فرۆشتنی چەكدا 250 ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە، هەروەها لەبەرامبەر فرۆشتنی چیمەنتۆ بڕی 50 ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە.


PM:06:12:17/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 7203 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو