فەرماندەیەكی‌ پێشمەرگە: داعش "ولایەتی‌ جەبەل"ی‌ دروستكردوە

‌دیمەنێک لە چیای حەمرین لە پارێزگای دیالە

وێستگه‌ نیوزـ

فەرماندەی‌ میحوەری‌ قەرەتەپەی‌ هێزی‌ پێشمەرگە لە پارێزگای‌ دیالە ئاشكرایكرد داعش لە سنوری‌ حەمرین و ناوچەسەختەكانی‌ دیالە "ولایەتی‌ جەبەل"ی‌ راگەیاندووە و لە ئێستاشدا نزیكەی‌ 500 چەكدار لەو ئەو ولایەتە كۆبونەتەوە.

لیوا مەردان چاوشین، فەرماندەی‌ میحوەری‌ قەرەتەپە-ی‌ هێزی‌ پێشمەرگە لە پارێزگای‌ دیالە بە دەنگی‌ ئەمریكای‌ راگەیاند:"ئەو ناوچەیەی‌ دیالە و حەمرین كە داعش ولایەتی‌ جەبەلی‌ تێدا راگەیاندووە ناوچەیەكی‌ پان و بەرینە و نزیكەی‌ 10 هەزار كیلۆمەتر دووجا دەبێت." 

بەوتەی‌ فەرماندەكەی‌ پێشمەرگە، سەرجەم ئەو چەكدارانەی‌ كە لەژێر چەتری‌ ئەم ولایەتە نوێیەی‌ داعشدا كۆبوونەتەوە، ژمارەیان دەگاتە 500 چەكداری‌ شەڕكەری‌ پارتیزان، كە سەرجەمیان لەو چەكدارانەن لە موسڵ و شەرگاتەوە بۆ ناوچەكە گەراونەتەوە.

فەرماندە باڵاكەی‌ پێشمەرگە ناوی‌ والی‌ ولایەتی‌ جەبەلی‌ داعشی‌ ئاشكرا كرد كە كۆنە چەكدارێكی‌ رێكخراوی‌ ئەلقاعیدەیە، وتی‌"فەرماندەی‌ گشتی‌ سەربازی‌ ولایەتی‌ جەبەل ناوی‌ ئەبو جەعفەرە و لە عەشیرەتی‌ زوهێری‌یە، لە ساڵی‌ 2014 لە گوندی‌ ئەلبوگەعید هاوسەرگیری‌ كردووە."

راگەیاندنی‌ "ولایەتی‌ جەبەل" لەلایەن داعشەوە، لە كاتێكدایە ولایەتی‌ موسڵ و زۆربەی‌ ولایەتەكانی‌ عیراقی‌ ئەو رێكخراوە هەڵوەشاونەتەوە، هێزە عیراقیەكان له‌وناوچانه‌ ده‌ریانكردون.


PM:08:06:14/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 8867 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو