ئاسایشی گه‌رمیان له‌ گوندی ئیسڵاح چه‌كدارێكی داعشی كوشت

‌چەکدارە کوژراوەکەی داعش

وێستگه‌ نیوز ـ
ئۆپەراسیۆنی‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی گه‌رمیان بۆ كێوماڵكردنی چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری قه‌زای جه‌له‌ولا و گوندی   گوندی ئیسڵاحی سەر بە شارەدێی گوڵاڵە بەردەوامە، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی ئابی 2017، له‌ سێیەم رۆژی‌ ئۆپەراسیۆنه‌كه‌دا چه‌كدارێكی دیكه‌ی داعش كوژرا.
 
رائید سمکۆ عەلی، بەڕێوەبەری‌ بنکەی‌ ئاسایشی شاڕەدێی کۆکس، بە میدیاكانی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاند: "ئەمڕۆش هاوشێوەی‌ دوو رۆژی‌ رابردوو، سێیەم رۆژی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ لەناوبردنی‌ چه‌كدارانی‌ داعش لە سنوری گوندەکانی‌ ئیسڵاح و شێخ باوەی‌ سنوری گوڵاڵە لە لایەن هێزەکانی‌ پێشمەرگە و هێزەکانی‌ ئاسایشی گەرمیانەوە دەستی‌ پێکرد".
 
وتیشی‌: "لە کاتژمیڕ هه‌شتی‌ بەیانی‌ هێزەکانی‌ ئاسایشی و پیێشمەرگە لە ناو چەمی‌ گوندی شێخ باوە چەكدارێكی‌ تری داعشیان کوشت".
 
هەروەها ناوبراو، ئاماژەی‌ بەوەشدا، لەماوەی‌ سێ رۆژی‌ رابردووی ئۆپەراسیۆنه‌كه‌دا سێ چەكداری‌ داعش کوژراون.
خه‌لیل خوداداد، به‌رپرسی كۆمیته‌ی جه‌له‌ولای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ میدیاكانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌: هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌مارۆی چه‌كدارێكی تری داعشیان له‌ناو باخه‌كانی گوندی ئیسسڵاحی سه‌ربه‌ناحیه‌ی جه‌له‌ولا دابوو.

وتیشی: "دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشیه‌وه‌ ئه‌و تیرۆرسته‌ كوژراو ته‌رمه‌كه‌ی كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌كانیان".

رونیشكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا ئه‌میرێك و سێ چه‌كداری داعش له‌ سنووری گوندی ئیسڵاح له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌وه‌ كوژراون.


AM:11:43:18/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 7682 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو