له گه‌رمیان كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه 160 بوتڵی غازی دزی بوو
تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند، كه به دزینی 160 بوتڵی غازی تۆمه‌تبار كرابوو و دوای ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "دوای ئەوەی غاز فرۆشێک سکاڵای هێنایە لای پۆلیس ئاگاداری کردینەوە کەلەئۆتۆمبێلەکەیدا کە کاری غازفرۆشتنی پێ دەکات لەلای ماڵی خۆیان لەگەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە چەن غازێکی لێ دزراوە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "دوای چاودێری ورد‌و سودبینین لەکامێرای چاودێری، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانی تۆمەتبار دەستگیر بکات و دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە 160 بوتڵی غازی ئەو هاوڵاتییەی دزیوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار بەپێی مادەی 443 یاسای سزادانی عیراقی بەندکراوە.
هــ. ر
PM:05:40:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت