پۆلیسی سلێمانی: 19 کەسمان لەسەر دزیکردن دەستگیرکردووە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند، كه چوار كه‌سیان هه‌ستاون به دزینی ئۆتۆمبێل و یه‌كێكیش 350 هه‌زار دۆلاری دزیوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: لەچوارچێوەی کار‌و چالاکییە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لەماوەی چەند رۆژی رابوردودا چەندین تۆمەتبار بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزی جۆراوجۆر دەستگیرکراون.
له باره‌ی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان و جۆری تاوانه‌كه‌یانه‌وه، پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "چوار تۆمەتبار دەستگیرکران بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری تویتا-کامری، تۆمەتبارێکی بەڕەگەز عەرب دەستگیرکراوە کە ھەستاوە بەدزینی 350 ھەزار دۆلار (سێ دەفتەرونیو)، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە ھەستاوە بەدزینی بڕێک پارە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا".
ده‌شڵێت: "دوو تۆمەتباری دیکە دەستگیرکراون کە بەنیاز بون ئۆتۆبێل بدزن، هاوكات چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون کە ھەستاون بەدزینی چەند ماتۆرسکیلێک، سێ تۆمەتباری دەستگیرکراون کە چەند تاوانێکی دزیکردنیان لە چەند ماڵێک ئەنجامداوە".
هه‌روه‌ك روونیكردووه‌ته‌وه: دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە لەناو ھەیکەلی بینای تەواونەکراودا کەلوپەلی بیناکەیان دزیوە، دوو ئافرەت لەناو بازاڕی سلێمانی دەستگیرکراون کە جانتاو موبایلی ئافرەتانیان دزیوە".
هاوكات ئه‌وه‌شی وتووه: "ئافرەتێکی بەڕەگەز عەرەب دەستگیر کراوە کە لەکاتی چارەسەرکردن و نەشتەرگەری منداڵەکەیدا مۆبایلی پزیشکەکەی دزیوە".
هــ. ر
AM:11:36:06/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3421
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت