له قه‌ڵادزێ دوو كه‌س دوای دزینی ژماره‌یه‌ك ئاژەڵ ده‌ستگیركران
وێنەکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، له لایه‌ن پۆلیسی قه‌ڵادزێوه باندێكی دزی دوو کەسی ده‌ستگیركراون كه هه‌ستاون به دزینی ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی بچوك لە جۆری بزن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی پۆلیسی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی راگه‌یاند:دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی ئه‌یلولی 2017، پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی قه‌زای پشده‌ر دوو كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستاون به دزینی ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی بچوك له جۆری (بزن) له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین له قه‌ڵادزێ.
وتیشی: "ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه هاوڵاتیه‌ك پاش ئه‌وه‌ی سكاڵایی له لای پۆلیس تۆمار كرد به‌مه‌به‌ستی دزینی ئاژه‌ڵه‌كانی و پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پۆلیس توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێن و پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "به وته‌ی تۆمه‌تباره‌كان چه‌ند جارێكی تر په‌له‌وه‌ریان له ماڵان دزیووه، بۆیه به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 444 له یاسایی سزادانی عیراقی هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه به‌ند كران، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
PM:09:31:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5601
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت